عێراق ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمدەهێنێت

بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکات و لە ئێستادا زۆرینەی ئامادەکارییەکانی تەواوبوون.

عەلی کەریم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی بەرهەمهێنانی جەنگی لە عێراق رایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستدەکەین بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە نرخەکانی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات.

وتیشی، لە ئێستادا 90% ی کارەکانی ژێرخانی پرۆژەکە تەواوبوون، لە سەرەتای پرۆژەکەدا پێکەوەبەستنی پارچەکانی ئۆتۆمبێل لە عێراق ئەنجامدەدرێت، بەڵام لە قۆناغەکانی دواتردا سەرجەم هەنگاوەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکان دێنە عێراق.

ئاشکراشیکرد، بەپێی پلانەکەمان توانای بەرهەمهێنانی مانگانەمان دوو هەزار ئۆتۆمبێلە، کە لە ساڵێکدا دەکاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل، لە حەوت مۆدێلی جیاواز، جگە لەوەش بە هاوبەشی لەگەڵ بەنزینخانەکان چەندین وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەکەینەوە.

وا بڕیارە جگە لە کاش ئۆتۆمبێلەکە بە قیست بەو کەسانە بفرۆشرێت کە ئارەزوو دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کۆمسیۆن سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن رەوانەی دەستەی دادوەری دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاری پێداچوونەوە بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەواوبکات و رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share