هۆكاری نەناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێك هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی رابردوو لەلایەن بەغدادەوە بۆ پابەندنەبوونەكانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئێستا لە كاردانەوەی چارەسەرنەبوونی كێشەكانی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، مانەوەی دۆسیەی نەوت وەكخۆی، رادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆ و تەوتین نەكردنی مووچە، عێراق و وەزارەتی دارایی ناوەند چوونەتەوە سەر ئەوەی خەرجیی راستەقینە (ئینفاقی فیعلی) بۆ هەرێمی كوردستان حساب بكەن.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هەرێمی كوردستان پشكی خۆی لە بودجەی گشتیی عێراق كە 12.67%ە تەواو كردووە”.

سۆران عومەر، كە ئەمڕۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ دادوەر جاسم محەمەد، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كرد، باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ ئەم پرسەمان لەگەڵ سەرۆكی دادگا تاوتوێكرد.

لە زاری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیشەوە روونیكردەوە، بڕیارەكەی شوباتی رابردووی دادگاكەیان روونە، كە پێویستە هەر هاوڵاتییەك لە دهۆكەوە تا بەسڕە مانگانە لە یەك كاتدا مووچە وەربگرن.

سۆران عومەر ئاماژەشیدا، وەزارەتی دارایی عێراق، سەرەڕای ئەوەی دەڵێت، هەرێم پشكی نەماوە، داوای داهاتی ناوخۆی چوار مانگی رابردووش دەكات.

دووپاتیشیكردەوە، تائێستا پرسی تەوتین، داهاتی ناوخۆ و نەوت گرفتی بەردەم چارەسەری كێشەی مووچەن.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: لەم مانگەدا 16 كاتژمێر كارەبا دابینكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share