بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە هۆشداری بە كۆمپانیاكان دەكات لە ئەنجامدانی هەندێك گەشتی زیادە و داوای پابەندبوونیان دەكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدانه‌بردنی پرۆسه‌ی عومره و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه، هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییان وه‌رگرتووه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (طائف و ته‌بوك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده) به عومره‌كاران بكه‌ن، یاخود وه‌كوو ریكلام بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن، چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومره‌كاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزەكان بمێننه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەكە سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان له‌و كاره به‌دووربگرن و، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه كاربكات تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.