سلێمانی.. ژنێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بەدەستڕێژی گوللە کوژرا.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی بەختیاری لە نزیک پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ژنێک دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەکاتی ڕووداوەکەدا ژنەکە بە پیادە بە شەقامەکەدا ڕۆیشتووە، کەسێک دەستڕێژی گوللەی لێکردووە و دەستبەجێ هەڵاتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

تەرمی دایک و منداڵێک لەناو باڵەخانە ڕووخاوەکەی بەغداد دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

ناسنامەی ژنە کوژراوەکەی گەڕەکی بەختیاری ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share