یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات

بە بۆنەی 51هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەكتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بە جەنابی كاک بافڵ سەرۆكی یەكێتی، بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتی دەكەین.

ئەوەش هاتووە، بەهیوای ساڵێكی پڕ لە سەركەوتن و پێشكەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، یادەكەتان لە كاتێكدایە كە گەل و نیشتمان پێویستیی بە هیمەتێكی باڵا و بەرەوپێشچوونێکی باشتر هەیە بۆ یەكڕیزی و چارەسەریی گرفتە ناوخۆیەكانی ناوماڵی هەرێمی کوردستان و عێراق، چاوەڕێی زۆرتر دەکرێت لە بەڕێزتان لەم بارەیەوە.

لە کۆتایشیدا هاتووە، بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان، خوازیاری پێشكەوتنی بە تینترین لەپێناو خزمەتی زیاتر و خەباتی هاوبەشی زۆرتردا

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکان: هەر ماددەیەک بەکەڵکی خواردن نەهات مەیدەن بە هاوڵاتییان

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکدا بەکەڵکی خواردن نەهات، نەیدەن بە هاوڵاتییان. بازرگانیی خۆراکی سلێمانی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، بۆ نوێکردنەوەی…
Total
0
Share