ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانە

خۆپیشاندانێك لە توركیا دژ بە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان

بەمەبەستی بنەبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی ئەم حاڵەتە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان 25 ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان راگەیاندووە.

ساڵانە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە جیهانی و هەرێمی و ناوخۆییەکان لە 25 ی تشرینی یەکەم تا 10 ی کانوونی یەکەم تەرخاندەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەیە.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان تا ئێستا توندوتیژی دەروونی و جەستەیی یەکێکە لە هەڕەشەکانی سەر ژنانی جیهان بە جۆرێک لە هەر سێ ژنێک یەکێکیان رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە جا لەلایەن هاوسەرییەوە بێت یان کەسێکی دیکە.

هەر بەپێی ئامارەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە هەر 10 خولەکێکدا ژنێک بە هۆکاری جیاواز دەکوژرێت.

کەمپینی ئەمساڵی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەژێر ناونیشانی (لە هەر 10 خولەکێکدا، ژنێک بێ بیانوو دەکوژرێت) بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم 16 رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

راهێنانی بژمێرەکان بۆ قۆناغی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share