دوو جووتیارەكەی پەڵكانە و شەناغەی سەرگەڕان بە بڕیاری رێبوار تەها ئازادكران
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، دوو جوتیارەكەی پەڵكانە و شەناغەی سەرگەڕان كە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیركرابوون ، بە بڕیاری رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك ئازادكران.
وتیشی، ” ئەو دوو جووتیارە ئەمڕۆ لە سنووری سەرگەران لەلایەن فرقەی 8ی سوپای عێراقەوە بەبیانووی كێڵانی زەوییەكانیان دەستگیركرابوون و دواتر بە بڕیاری رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك ئازادكران.