ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندکران

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراقدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران.

هەر ئەمڕۆ نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆمسیۆن نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات بۆ ئەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکبهێندرێت و ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخۆن.

رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.

لە 21ی تشرینی یەكەم ئەنجامی بەرایی و 30ی هەمان مانگ ئەنجامی كۆتایی دەنگدانەكە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە ئاشكراكران.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم بڕیاری لەبارەی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەركرد

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکانی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێ لێزمەباران دەبێت. کەشناسی…
Total
0
Share