ئاماری نوێی شێرپەنجە راگەیەندرا

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا، هەزار حاڵەتی شێرپەنجە زیادیکردووە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زایادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەردەوام و جیهانییە، لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی  2023سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبووە واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە.

وتیشی، زیادبوونی ئامارەکان مانای ئەوە نییە هاوڵاتییان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن بەڵکو دەبێت لە ئاستی باڵا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بکەن.

لەبارەی چاندنی مۆخەوە، د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی ئەو نەخۆشانەی چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە 406 کەسن، 85 نەخۆشی تووشبووی تالاسیمیاش چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 40%ی خەڵکی سلێمانی بوون و  نزیکەی 60%ی نەخۆشانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراق بووە، واتە سەنتەری چاندنی مۆخ لە سلێمانی توانیویەتی خزمەتی هاوڵاتییانی سەرجەم هەرێمی کوردستان و عێراقیش بکات.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی کامێراکانی چاودێریی خێرایی رێگای تاسڵوجە-چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

دادبینیی سکاڵاکانی سەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تەواوکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاز هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی پیاز دابەزیوە و یەك كیلۆی لە 2500 دیناربووە بە 1000 دینار.…
Total
0
Share