پیاز هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی پیاز دابەزیوە و یەك كیلۆی لە 2500 دیناربووە بە 1000 دینار.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی پیاز هەرزانبوونی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ پیاز لە 2500 دینارەوە دابەزیوە بۆ 1000 بۆ 1250 دینار و لە عەلوە یەك كیلۆ پیاز بە 900 بۆ هەزار دینارە.

راشیگەیاند، پێشتر بەرهەمی پیاز لە بازاڕەكاندا كەمبووەوە ئەوەش وایكرد نرخەكەی بەرزبێتەوە، بەڵام ئێستا نرخەكەی هاوشێوەی پێشترە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز باكووری كوردستانی هەژاند

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی گەشتكردنەوە دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share