قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “كۆچكردوو زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێكی بەئەزموون و ئەكتەرێكی دیاری كوردستان بوو كەجێ دەستی بە بوارەكانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆكی تەمسیلیەوە بەڕوونی دیارە”.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا
بەڕێزان هونەرمەندانی كوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند (زاهیر عەبدوڵا)م بیست. هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵە دڵسۆزەكەتان و هەموو هونەرمەندانی كوردستان ئەكەم.
كۆچكردوو زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێكی بەئەزموون و ئەكتەرێكی دیاری كوردستان بوو كەجێ دەستی بە بوارەكانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆكی تەمسیلیەوە بەڕوونی دیارە.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال