ئەڵمانیا نێوەندگیری نێوان توركیا و یۆنان دەكات

ئاڵای یۆنان و توركیا

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بگاتە ئەنقەرە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە چوارچێوەی نێوەندگیری بۆ چارەسەری كێشەكانی توركیا-یۆنان.

بە پێی میدیاكان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگاتە ئەنقەرە و چاوی بە مەولود چاوشئۆغلۆ-ی هاوتا توركییەكەی بكەوێت.

چاوەڕوان دەكرێت لە 25ی ئەم مانگەدا وتووێژەكانی نێوان توركیا و یۆنان دەستپێبكاتەوە ئەمەش بەهۆی هەوڵەكانی ماس لە هاوینی ڕابردوو لە چوارچێوەی ئەو نێوەندگیرییەدا.

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

پێشتر یۆنان، توركیای تۆمەتباركرد بە گەڕان و هەڵكۆڵینی نایاسایی بەدوای گازدا لە ئاوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەند، بە بیانووی ئەوەی یاسای دەریایی نێودەوڵەتی ڕێگەی گەڕان لەو ناوچانەدا نادات بۆ یۆنان نەبێت، لە بەرانبەریشدا ئەنقەرە پێیوایە ئەو ناوچانە بەشێكن لە وڵاتەكەی.

 

بابەتی پێشتر

بردنەوەی ئەتلەتیک بلباو لە بەرشلۆنە لە فاینەڵی جامی سوپەری ئیسپانیا

بابەتی دواتر

توركیا ئاوی خواردنەوە لە حەسەكە دەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…
Total
0
Share