لە دوای 100 ساڵ کۆنگرێسی ئەمریکا شکستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی

بۆ یەکەمجار و دوای 100 ساڵ کۆنگرێسی ئەمریکا شکستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆکێک لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا.

کەناڵی CBS ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “کیڤن مەکارسی نوێنەری کۆمارییەکان نەیتوانی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەیتوانی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بەلای خۆیدا رابکێشێت.

مەکارسی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا توانی 203 دەنگ بەدەستبهێنێت، 19 پەرلەمانتاری لایەنگری ترەمپ بڕیاریاندا ببنە لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنیدا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لەدوای سەرۆکی وڵات و جێگرەکەیەوە سێیەمین پۆستی باڵایە، بۆ گەیشتنی هەر کەسێکیش بەو پۆستە پێویستی بە 218 دەنگی ئەندامانییەتی.

لەدوای تێپەڕبوونی 100 ساڵیش ئەمە یەکەمجارە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا نەتوانرێت ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

روونکردنەوە لەبارەی بوونی چەوریی بەراز لە بەرهەمەکانی ئۆریۆدا دەدرێت

بابەتی دواتر

کەلوپەلی ماڵێکیان دزی و پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد بۆیان بگوازێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share