بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، ئەو کێشانەی لە هەڵبژاردنی پێشوودا هەبوون، چارەسەرکراون.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو پێداویستییەکان بۆ دەنگدان ئامادەن و سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لە هەرێمی کوردستان 270 هەزار دەنگدەری تایبەتمان هەیە کە دابەشکراون بەسەر 204 بنکەی دەنگدان و 958 وێستگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کێشانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا هەمانبوو، بەتایبەتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، چارەسەرمانکردوون و لەم هەڵبژاردنەدا ئامێری خوێندنەوەی رووخسار بەکاردەهێندرێت.
نەبەرد عومەر ئەوەشی وت، تاوەکو رۆژی هەڵبژاردن، کارتی دەنگدان دابەشدەکرێت و 173 بنکە هەیە بۆ ئەم مەبەستە، 97%ـی دەنگدەرانیش کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە.