وەزارەتی تەندروستی بۆ ئێستا: داخستنی دەرگای خوێندنگاکان ئەگەرێکی لاوازە

قوتابخانەكان داناخرێن، بەڵام باس لە ئەگەری دەوامی ڕۆژناڕۆژی خوێندنگاكان دەكرێت

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک دەردەکرێت، “بەڵام داخستنی دەرگای خوێندنگاکان ئەگەرێکی لاوازە”.

دكتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ئێستادا تەنها دۆخی ئیدارەی ڕاپەڕین لە هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا خراپە، بەڵام ڕێکاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەردەکرێت”.

ئەگەری داخستنی دەرگای قوتابخانەكانی بە لاواز وەسفكرد، بەڵام نەیشاردەوە كە لە تاوتوێكردنی گرتنەبەری ڕێكاری دیكەدان و دووشەممە بڕیاریان لێدەدرێت.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی پێشی وایە، تاکە چەک دژی ڤایرۆسەکە، ڤاکسینە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بەدەم خۆڤاکسینکردنەوە بچن.

هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە ئێستادا لە توانای ئیدارەکە بەدەرە و تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی ئیدارەکە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، بڕیاریشە سبەینێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتەوە و دۆخی ئێستای تەواوی هەرێمی كوردساتان بەرامبەر بە پەتاكە تاوتوێبكات.

بابەتی پێشتر

سەڵاح و لیڤەرپوڵ بە بنبەست گەیشتوون

بابەتی دواتر

هەپەگە: تەنها دوێنێ سوپای تورکیا نۆ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share