قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتاییهات و ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرکەوتووی تەواوبووە و دەشڵێت، “لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت”.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، قۆناغی دووەم کە قۆناغی تۆمارکردنی خێزانەکان بووە سێ رۆژی خایاندووە و بە سەرکەوتووی تەواوبووە و بە نزیکەیی 100ی دانیشتووان تۆمارکراون، کە ئەوەش بەرزترین رێژە بووە لەمێژووی هەموو سەرژمێرییەکانی عێراقدا.

دەستەکە باسی لەوەشکردووە، راگەیاندنی ئەنجامەکانی سەرژمێری لەم هەفتەیەدا رادەگەیەندرێت و دڵنیایشدەدات، لەوەی کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر گەشەسەندن و بونیادنان لە عێراق لەسەر رێگەیەکی راست.

بابەتی پێشتر

فینلەندا پێدانی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە پەنابەران رادەگرێت

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری دەربارەی هەوڵی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نەجەف، لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبووەوە. بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری…
Total
0
Share