عەلی رەئوف: بەشێک لە وانەبێژە دوورخراوەکان دەکرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەشێک لەو وانەبێژانەی لە ماوەی رابردوودا دوورخرابوونەوە دەکرێنە گرێبەست.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، نزیکەی دوو هەزار مامۆستای وانەبێژ کە بوونەتە گرێبەست لە هەمان کاتدا ناویان هاتووتەوە لە وەزارەت و شوێنەکانی دیکە تر ئەو وانەبێژانەی بەهۆکاری جیاجیا لادراون لە شوێنیان دادەنرێن.

لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاواز لە کارکردن دوورخرابوونەوە و لە مافی بەگرێبەستبوون بێبەش ببوون گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست دەکرد.

بابەتی پێشتر

شارەزایەکی ئابووری: تێچووی سەرژمێری 951 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

وەزیری پلاندانانی هەرێم: رێژەی تۆماری خێزان لە سلێمانی گەیشتە 100%

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share