وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی ئیشکگری.

وەزارەتی تەندروستیی ڕاشیگەیاندووە، “دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان ڕادەسپێردرێن کە تەنها ئێشکگری دەبن بۆ کارئاسانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم ڕینماییانەی خوارەوە:

یەکەم – پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەستنی ماسك و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەرەبالغی و بایەخدان بە پاکوخاوێنی تاك بەتایبەت دەست شوشتن.

دووەم – پابەندبووون بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین .

سێیەم – لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبێ بۆ پێشوازی لەو هاووڵاتیانەی کە مەبەستیانە ڤاکسین وەربگرن.

چوارەم – فریاکەوتنەکان (24) کاتژمێرکراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.

پێنجەم – دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.

شەشەم – نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.

حەوتەم – ڕاوێژکارییە (24) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بە پێ ی خشتەی دەوامکردنیان لە لایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.

هەشتەم – سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام کراوە دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.

نۆیەم– تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

دەیەم– لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

یانزەم – تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.

دوانزەم – پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.

سیانزەم – پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.

چواردەم – هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.

پانزەم – لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.

بابەتی پێشتر

هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردنى ئه‌میرێكى مه‌ترسیدارى داعشی ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

لەبارەی شوێنی مانەوەی "حەمە گیان"ەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share