فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەو دۆخەی ناوچەکە و عێراقی پێداتێدەپەڕێت جێگای نیگەرانییە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی مێپس رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل نامەیەکی ئاڕاستەکردووین باسلەوەدەکات کە لە عێراقەوە هێرشدەکرێتە سەر وڵاتەکەی.
وتیشی، لە ئێستادا هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق هەیە، ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە.
جەختیشیکردەوە، عێراق شەڕی ناوێت و دەیەوێت شەڕەکە لە خۆی دووربخاتەوە، بەڵام ئاستی مەترسی هێرشەکان زۆر جدین.