وادەی راگەیەندانی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ئاشکراکرا

دوای 48 کاتژمێر لەتەواوبوونی پڕۆسەی سەرژمێری، ئەنجامی رەسمیی سەرەتایی سەرژمێری گشتی عێراق بڵاودەكرێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی عێراقی، بڕیارە دوای 48 کاتژمێر لەتەواوبوونی پڕۆسەی سەرژمێری، وەزارەتی پلاندانان ئەنجامی رەسمیی سەرەتایی سەرژمێری گشتی عیراق بڵاوبكاتەوە و بەرزترین رێژەش لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان جیابكەنەوە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سێیەم رۆژی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی عێراقە و بڕیارە 12ی ئەمشەو کۆتایی بێت.

بابەتی پێشتر

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی: فشاری دەروونی دایک لە کاتی دووگیانیدا کێشە بۆ منداڵەکەی درووستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share