وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان: پێویستمان بە هیچ هێزێکی بیانی نییە لەناوخۆی وڵاتدا

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دووپاتی کردەوە، عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی دەرەکی نییە لەناو خاکەکەیدا و رەتیشیکردەوە هیچ هێزێکی بیانی نوێ هاتبێتنە ناو عێراقەوە.

لیوا یەحیا رەسوڵ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا کاری لیژنەی هاوبەشی نێوان حکومەتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دەستپێدەکات لەبارەی دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و داڕشتنەوەی پەیوەندی ئەو وڵاتانە لەگەڵ عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق بە ئاڕاستەی کۆتاییهێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراقدا کاردەکات و هەنگاودەنێت.

لە قۆناغی داهاتووشدا دیدگایەکی هەیە کە بریتییە لە کاری تەکنیکی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بۆ ئاستەکانی هاوکاری ئەمنی و سەربازی دوولایەنە،لیوا یەحیا رەسول وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: عێراق دەتوانێت بۆ سەربەخۆیی وزە سوود لە نەوت و گازی هەرێم وەربگرێت

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران…
Total
0
Share