دوو داعش كە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلیان بۆمبڕێژكردووە سزادران

لەلایەن دادگایەكی عێراقەوە سزا بەسەر دوو ئەندامی داعشدا درا كە تۆمەتبارن بە بۆمبڕێژكردنی زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل.

ئەندامەكانی داعش لەكاتێكی پێشتردا لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە دەستگیركرابوون.

راگەیاندنی حەشد ئاشكرایكرد، تۆمەتباران سەر بە ویلایەتی فەلوجەی رێكخراوە توندڕەوەكە بوون.

ڕوونیشیكردەوە، “تیرۆرستان بەشداربوون لە بۆمبڕێژكردن و زرێپۆشكردنی ئۆتۆمبێل، زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلیان زرێپۆش و بۆمبڕێژ كردووە و ئامادەیان كردووە بۆ تەقاندنەوەی بە هێزە ئەمنییەكاندا”.

بەپێی بڕیارەكەی دادگا هەردوو تۆمەتبار بە زیندانی هەتایی سزادراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی پەڕەی دادگای سەورە و بڕیارە ستەمكارەكانی سپی دەكاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە پۆستێكیدا هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس سەبارەت بە داواكەی مەسرور بارزانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: سبەی پارەی مووچەی مانگی نۆمان بەدەستدەگات

بەپێی زانیارییەکان، سبەی بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
Total
0
Share