ئەنچلۆتی وەرزی نوێ سیانەی هێرشبەری (BBH) بەکاردەخات

ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لە هێڵی هێرشبەری پێکهاتەکانی پشت بە بەیل و بنزیمە و هازارد ببەستێت.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی بە ڕاپۆرتێک ئاشکرایکردووە، کە کارلۆ ئەنچلۆتی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ 2021-2022 دەستپێکردووە، بڕیاریداوە لە هێڵی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید پشت بە تواناکانی گاریس بەیل و کەریم بنزیمە و ئیدین هازارد (BBH) ببەستێت.

یەکەم وەرزی بەیل لە ڕیاڵ مەدرید لەژێر چاودێری کارلۆ ئەنچلۆتی دەستی بە یاریکردن کرد، لەو وەرزەدا 22 گۆڵی تۆمارکرد، بۆ وەرزەکانی دواتر هەرگیز نەیتوانی ئەو ژمارانە تۆماربکاتەوە.

لە بارەی کارکردن لەگەڵ ئەنچلۆتی، شەمەندۆفێرەکەی ویڵز ڕایگەیاندووە، “پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ئەنچلۆتیدا هەیە، دڵنیام لە مەدرید کارێکی گەورە دەکات”.

ڕاهێنەرە کارامەکەی ئیتاڵیا بەهەمان شێوە گرەو لەسەر تواناکانی هازارد دەکات و دەڵێت، “یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو نەیانتوانیوە سوود لە تواناکانی وەربگرن”.

ڕۆژنامەی مارکا نوسیویەتی، لەگەڵ بوونی بنزیمە، ئەنچلۆتی پشت بە بنزیمە و هازارد دەبەستێت، لەهەمان کاتدا چاوەڕوانی کەیسی کیلیان مباپێ دەکات، لە ئەگەری گواستنەوەی یاریزانەکەدا ئەگەر هەیە بە فشاری ئیدارەی یانە گۆڕانکاری بکات.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی دواتر

ستێرلینگ لە مانچستەر سیتی توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share