تا ڕۆژی هەینی، داهاتووی دی یۆنگ یەكلایی دەبێتەوە

یانەی مانچستەر یونایتد كۆڵ لە كڕینی دی یۆنگی هۆڵەندی نادات و ئەمجارە گرێبەستێكی 85 ملیۆن یۆرۆییان پێشكەشی ئیدارەی بەرشلۆنە كردووە.

دی یۆنگ خۆی دەیەوێت لە بەرشلۆنە بمێنێتەوە، بەڵام ئیدارەی بەرشلۆنە دەیانەوێت بیفرۆشن ئەوەش لەبەرئەوەی موچەیەكی زۆر لە یانە كەتەلۆنییەكە وەردەگرێت.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت دواین گرێبەستی مانچستەر یونایتد 85 ملیۆن یۆرۆ بووە.

ئیدارەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی دی یۆنگ تا ڕۆژی هەینی یەكلایی بكاتەوە بۆ ئەوەی یاریزانە هۆڵەندییەكە لە ئامادەكارییەكان دانەبڕێت.

ڕۆیشتنی دی یۆنگ لەسەر قسەی یاریزانەكە ماوەتەوەو ئیدارەی بەرشلۆنەش پێیانوتوە یان بمێنەرەوە یاخود موچەكەت كەمبكەرەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: وەزارەتی تەندروستی بازرگانی بە ژیانی منداڵانەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس ناچاری توخێل دەبێتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان لە دۆخێکی وەرزشیی و دەروونی خراپدایە، بەڕێوەبەرانی یانەکە پلانیان داڕشتووە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی…
Total
0
Share