حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەت ئەو پڕۆژەیاسایەی پەسەندکرد کە کەمترین تەمەنی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا 16 ساڵ بێت.

باس لەوەشکراوە، بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی گەنجانی داهاتووی ئوسترالیایە لە تەمەنی پێگەیشتنیاندا و بەشێکە لە هەمواری یاسای سەلامەتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ساڵی 2024.

حکومەت دەڵێت، پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا خۆیان بەرپرسیاردەبن لە دڵنیابوون لەوەی کە منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵ ناتوانن هەژمار درووستبکەن، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی ئوسترالیا تا 32.2 ملیۆن دۆلار سزای دارایی بەسەر ئەو لایەنەدا دەدات کە سەرپێچی بڕیارەکە دەکات.

ئەوەش روونکراوەتەوە، پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا کە تەمەنیان سنووردارە لە ئوسترالیا، بریتی دەبن لە (تیکتۆک، سناپچات، تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، مێتا، بە فەیسبووک و ئینستاگرامەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستڕاگەیشتن بە پەیام و یارییە ئۆنلاینەکان، جگە لە خزمەتگوزارییە تەندروستیی و پەروەردەییەکان، لەوانەش یوتیوب، رێگەپێدراوە بۆیان، بەم بڕیارە ئوسترالیا دەبێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە کەمترین تەمەن بۆ بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە سەرتاسەری خاکەکەیدا دابینبکات.

بابەتی پێشتر

سایتی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

رێژەی تۆمارکردنی هاوڵاتییان لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی فڕۆکە رەنگی سپییە؟

گەر سەرنجی رەنگی زۆرینەی فڕۆکەکان بدەیت رەنگی سەرەکی تێیاندا سپییە، پێگەیەکیش هۆکارەکانی ئاشکرادەکات. پێگەی MotorBiscuit، لە دوای حەفتاکانی…
Total
0
Share