دارا سێكانیانی: مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 گرفتی نییە و دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و یاسای بودجە مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 گرفتی نییە و دەنێردرێت و چاوەڕواندەكرێت دوای پشووەكانی سەرژمێری و لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی 10 بنێردرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسمان لە پرسی مووچە كرد و دڵنیاییدا كە مووچەی مووچەخۆران هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە دوای پشووەكانی سەرژمێری، حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و راشیگەیاند،”بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و یاسای بودجە كە مووچە لە پرسەكانی دیكە جیاكراونەتەوە دەنێردێت و گرفتی نییە”.

بابەتی پێشتر

فەهمی بورهان: ئاماری سەرژمێری ساڵی 1957 خەمەكانی رەواندینەوە

بابەتی دواتر

قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share