وەزیری پلاندانان: تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت،”هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت و داوادەكەین ئەو خێزانانەی تاوەكو ئێستا ناویان تۆمارنەكراوە لە ماڵەكانیان بمێننەوە تاوەكو تیمەكانی سەرژمێری سەردانیان دەكەن.”

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەردەوامیی پڕۆسەی جێبەجێكردنی سەرژمێری لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا رێژەیەكی بەرزیی كارەكان جێبەجێكراون.

دەشڵێت، “لەم كاتەدا هاوڵاتییان پەیوەندیی زۆر دەكەن بە سەنتەری پەیوەندییەكان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاماری پارێزگاكان تاوەكو دڵنیاببنەوە كە سەردان دەكرێن”.

باسی لەوەش كردووە، پێشتر راگەیەندرابوو كە ئەم قۆناغەی پڕۆسەی سەرژمێری بۆ دوو رۆژ بەردەوامدەبێت دواتر ناتوانین كەس تۆمار بكەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە تاوەكو تەواوكردنی تۆماری هەموو خێزانەكان پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت”.

داواش لەو خێزانانە دەكات كە تاوەكو ئێستا خۆیان تۆمارنەكردوو لە ماڵەكانیان بمێنەوە، چونكە پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت تاوەكو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆماردەكرێت.

بابەتی پێشتر

لیوا یەحیا رەسوڵ: هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا تۆمارنەکراوە

بابەتی دواتر

فەهمی بورهان: ئاماری سەرژمێری ساڵی 1957 خەمەكانی رەواندینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share