شوان جەبار یاریدەدەری سەرۆکی ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لە هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەکەمی قەدەغەی هاتوچۆ زیاتر لە 50%ی خێزانەکانی سلێمانی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراون.
شوان جەبار باسیلەوەکرد، لە رۆژی یەکەمی قەدەغەی هاتوچۆ زیاتر لە 50% ی خێزانەکانی سلێمانی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارکراون، ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوامە و رێژەکە بەرزتردەبێتەوە.
باسیلەوەشکرد، سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەینەوە کە سەردانیان کردووین و هەر هاوکارییەکمان پێویست بووبێت ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە.