کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت قەرەبووی هاوڵاتییان ناکەنەوە

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتیش ئامادەنین قەرەبووی بەشداربووانیان بکەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆمپانیایەکی بواری ئینتەرنێت دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “بۆ ئەمساڵ بڕیاردراوە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو هێڵەکانی ئینتەرنێت بوەستێنرێن، بەڵام وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کۆمپانیاکانی پابەندنەکردووە بە قەرەبووکردنەوەی بەشداربووانیان، هەر بۆیە قەرەبوو ناکرێنەوە”.

لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێندران، بەڵام دواتر کۆمپانیاکان قەرەبووی هاوڵاتییانیان دەکردەوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ئێستا پەیوەندی بە دیلان رەشید وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کرد بەڵام ئامادەنەبوو لێدوان لەو بارەیەوە بدات.

 

بابەتی پێشتر

مردنی دیکە بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

بابەتی دواتر

مووچەی مانگی ئایار دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share