دەزگای لوتکە: حەوت کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا خنکان

دەزگای لوتکە رایگەیاند، “حەوت کۆچبەر لە دەریای ئیجەدا خنکان و 23ی دیکە رزگارکران”.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، رایگەیاند، “حەوت کۆچبەر رۆژی پێنجشەممە بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەنزیک دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستداوە و 23 کۆچبەری دیکە رزگارکراون”.

باس لەوەشدەکات، “بەلەمەکە لە نزیک دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە وەرگەڕاوە و کۆی ژمارەی کۆچبەران بە 30 کەس دەخەمڵێندرێت و سێ منداڵی خوار تەمەنی یاسایی لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە گیانیان لەدەستداوە، گەڕان بەدوای دوو کەسەکەی دیکەش بەردەوامە”.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، “کۆچبەرەکان خەڵکی وڵاتانی لیبیا و سۆماڵ بوون”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی ئیسرائیل: ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەكان ئەنجامدەدرێن

وتەبێژی حكومەتی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، دوای راگەیاندنی ئاگربەست، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەكان ئەنجامدەدرێن. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەیلون لیڤی وتەبێژی حكومەتی…
Total
0
Share