بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەواڵی ناڕست بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، “گرنگە هاوڵاتییان زۆر ئاگاداربن سەبارەت بە هەواڵەکانی کۆمـ.ـەڵکوژی حەسەکە، کۆی ئەو هەواڵ و بابەتانە هەڵبەستراون و لەلایەن چـ.ـەکدارانی نزیک لە دیمەشقەوە بڵاوکراونەتەوە”.
وتیشی، “ئەوان دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن و هانی هۆزە عەرەبەکان بدەن بۆ درەستکردنی گرژی لە کۆبانی و حەسەکە، بەڵام ئێمە پابەندین بە ئاگربەستی نێوانمان”.