وەزیری پلاندانان: هۆکاری دواکەوتنی سەرژمێری بەهۆی کێشەی تابلێتەوە بووە

وەزیری پلاندانانی هەرێم دواكەوتنی پرۆسەی سەرژمێریی لە هەندێك ناوچە بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەڕێنێتەوە.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی پرۆسەی سەرژمێری بەهۆی کێشەی تابلێتەکانەوە دروست بوو، کە دواتر توانیمان چارەسەری بکەین.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری سەرژمێری، کێشەی کارنەکردنی تابلێتەکان روویدا و ئاستەنگی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دروستکرد.

وەزیری پلاندانان وتیشی، سوپاسی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی 140 دەکەین کە گەڕاونەتەوە شوێنی باب و باپیرانیان، هیوادارین ئەوانەشی ماون بتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ماوەی مانگێکە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکاریییە بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، ئەمڕۆ چوارشەممە یەكەم رۆژی قۆناغێكی گرنگی پرۆسەکە بەڕێوەچوو، هاوکات قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی دوو رۆژ راگەیەندراوە کە سبەی پێنجشەممەش دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە مەرج ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆلاین راگەیەندرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. مامۆستایەکی ئاینی لەناو مزگەوتێکدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە رایدەگەیەنێت، شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕێت و لەمەودوا مووچەخۆران بە كاتێكی كەمتر و…
Total
0
Share