روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیا هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە کە دەستەی حەشدی شەعبی لە شاری سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردبێت، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە، دوای ئەوەی نووسراوی رەسمیی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوکمان بەدەستگەیشت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگیی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو، بە هاوەڵیی سێ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بە سەرکەوتووانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە گرتووخانەی دەزگای ئاسایش لە شاری سلێمانی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاوەن ئاشەكانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی هاوكاری دەگەیەننە لێقەوماوانی بومەلەرزەكە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، خاوەن ئاشەكانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوكاری دەگەیەننە زیانلێكەوتوانی كارەساتەكەی توركیا و…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هـ.ـادی عامـ.ـری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتـ.ـح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share