وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی بێبەرامبەری فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، تاوەکو 20ی تشرینی دووەم، بەردەوامدەبێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکەینەوە کە تاوەکو ئێستا پسوڵەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە، دەتوانن تاوەکو 20ی تشرینی یەکەمی 2025، بێبەرامبەر خۆیان تۆماربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەو وادەیەی کە دیاریکراوە، خزمەتگوزارییەکە بێبەرامبەر نامێنێت و دەبێتە پارە.