غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ دادوەرانی باڵای عێراق پاش بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە مەککەوە گەڕاونەتەوە بۆ بەغداد و لە رۆژانی داهاتوودا، کار لەسەر ئەو فەرمانە وەلائییە دەکەن، کە بڕیارە دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەریبکات.

وتیشی، ئەوەی ماوە، دەکەوێتە سەر هەڵوێستی سیاسیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد و، پێویستە هەردوولا پابەندییەکانیان جێبەجێبکەن.

رۆژی 1ـی حوزەیرانی 2025، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی یاساییان تۆماکردووە بەمەبەستی پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا، فەرمانی وەلائی بۆ ئەو داوایەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی فەتح: لە 72 كاتژمێری داهاتوو هاوپەیمانێتیی سەدر و چێوەی هەماهەنگی یەكلادەبێتەوە

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح ئاشكرایدەكات، لە 72 كاتژمێری داهاتوودا هاوپەیمانێتیی سەدر و چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان یەكلادەبێتەوە و دانوستانەكانی نێوانیان…
زیاتر ببینە

بە چەند قۆناغێک قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت

بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکە جێبەجێدەکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات. عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی…
Total
0
Share