بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵم بە ئەو سەرکەوتنانەی لە ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین

قوباد تاڵەبانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی قوباد تاڵەبانییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵم بە ئەو سەرکەوتنانەی لە ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆزبێت برای ئازیز و باشترین هاوڕێم!

لە هەموو قۆناغەکانی ژیانمدا، تۆ پشتیوان، گوێگر و گەورەترین هاوپەیمانم بوویت. هەبوونی تۆ تەنیا نیعمەتێک نییە، بەڵکو ئەو لەنگەرەیە کە لە هەموو کاتە سەختەکاندا بە بەهێزی دەمهێڵێتەوە. دەوترێت جیاوازیی برا و هاوڕێی تەنگانە ئەوەیە کە هاوڕێی تەنگانە خۆت هەڵیدەبژێریت، بەڵام پێموایە من کەسێکی بەبەختم، چونکە تۆ هەم هاوڕێیت و هەم برا. من و تۆ پێکەوە تیمێکین کە نابەزێنرێت و شانازی بە مەردایەتی، سەرکردایەتی و برایەتیی تۆوە دەکەم.

لەگەڵ چوونەناو ساڵێکی دیکەی تەمەنت، هیچ گومانم لەوە نییە داهاتووت پڕە لە سەرکەوتنی گەورە، بەهێزی و دڵخۆشی.

سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە ڕێگەنیشاندەرمیت و بە وریایی، ڕاستگۆیی و سەنگینییەوە دەمهێڵیتەوە، وە ئەو هاوڕێ باشەیت کە هەموو کەسێک ئاواتی بۆ دەخوازێت.

خۆشحاڵم بە ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ و هەموو ئەو سەرکەوتنانەی لەماوەی ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین.

ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز کاک قوباد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: داشکاندنی سزای هاتووچۆ لە مانگی شوباتدا کۆتایی پێدێت و درێژناکرێتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لێخۆشبوونی سزاکانی هاتووچۆ درێژناکرێتەوە و دوای مانگێک پارەکەی دەبێتە دوو هێندە بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی…
Total
0
Share