سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: 300 پەنابەری نایاسایی گەڕێندراونەتەوە هەرێم

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان ئاشکرایدەکات، تاوەکو ئەمکاتەی ساڵ، 300 پەنابەری نایاسایی گەڕێندراونەتەوە هەرێم.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ تاوەکو مانگی 11ی ئەمساڵ، سەروو 300 کەس لە وڵاتانی لیبیا و تونس گەڕێندراونەتەوە هەرێم، لەو ژمارەیەش، نزیکەی 85 کەسیان لە تونسەوە گەڕێندراونەتەوە، ئەوانی دیکەش لە لیبیاوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە لیبیا، تونس، ئەرمینیا، بولگاریا و سڕبیا نزیکەی 50 پەنابەر هەن کە لە زیندانەکانی ئەو وڵاتانەدا دەستبەسەرن، لە هەوڵداین بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم، ئەو پەنابەرانە بگەڕێنینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێم سەرپێچیی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان سەرپێچیكردنە لە پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكان.…
Total
0
Share