شوان جەبار، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانیی رایگەیاند، ئەمڕۆ تەواوکاری هەمان قۆناغی چەند رۆژی رابردووەوە و پرسیاری تۆمارە خێزانییەکان دەکرێت و کاتێکی کەمی دەوێت.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای 22ی مانگەوە تاوەکو 10ی 12 یاخوە 15ی 12 قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات کە وەرگرتنی وەڵامی 70 پرسیارەکەیە لە هاوڵاتییان.
باسی لەوەشکرد، بەپێی رێنماییەکان، هەر کەسێک بیانی بێت یاخود عێراقی بێت، بەڵگەنامەی هەبێت یاخود نەبێت تۆماردەکرێت، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتیشن لە قۆناغێکی دیکەدا حکومەتی عێراق دەیەوێت تۆماریان بکات.
جەختیشیکردەوە، لەم دوو رۆژەدا دەبێت هەموو ئەو شوێنانەی دانیشتووانی تێدایە دەبێت بەسەر بکرێنەوە و تۆماربکرێن، چونکە دوای سەرژمێری دەچینە قۆناغێکی نوێوە.