وێنە.. خانووەکەی نوری بەگ لە سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی هیواخوازە هەموو ئەو ماڵە کۆنانەی لەناوشاردان، بە شێوازە کەلەپورییە کۆنەکەی خۆیان نۆژەنبکرێنەوە و ئێستاش ماڵەکەی نوری بەگ نۆژەندەکرێتەوە.

نوری بەگ یەکێکە لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی شاری سلێمانی و دوای خۆیشی بنەماڵەکەی کاریگەریی کۆمەڵایەتییان لە شارەکەدا هەبووە و ڕۆڵیشیان هەبووە لە پاراستنی مێژووی کەلەپوور و ئەرشیڤی وێنەکان لە سلێمانی.

یه‌كێك له‌و خانووه‌ كه‌له‌پوورییانه‌ی بڕیاره‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌، خانووه‌كه‌ی نوری بەگ، كه‌سایه‌تیی شاری سلێمانییه‌ و لەسەر ئەرکی نەوزاد نوری بەگه‌وه‌ لەسەر شێوازە کەلەپوورییەکەی خۆی نۆژەندەکرێتەوە.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆریی کرد و هیواشی خواست سەرجەم ئەو خانووه‌ كه‌له‌پوورییانه‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازه‌ كۆنه‌كانی خۆیان نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌.

شاری سلێمانی خاوەنی چەند گەڕەکێک و چەندین ماڵی کۆنە و تا ئێستاش بەشێکیان وەک شوێنی مێژوویی و کەلتووری ماونەتەوە و خەڵک وەک ناوەندێکی ئەرشیڤی و ئاگاداربوون لە مێژووی شار سەردانیان دەکەن.

بابەتی پێشتر

دوای 30 ساڵ هێشتنەوەیان بە شاراوەیی.. چەند نهێنییەكی سەدام و بەریتانییەكان ئاشكرادەكرێن

بابەتی دواتر

ئاتالانتا 1-4 ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share