ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تاوەکو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 17 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبا بە بەرنامەیەكی تایبەتەوە ئەم بڕە كارەبایە بۆ هاونیشتمانییان دابیندەكەن.
هاوکات، ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە گرفتێک بە شێوەی ئیشكگری لە دەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنی هاوبەشانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.