د. خالید شوانی داوا لە کەرکوکییەکان دەکات، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن.
د. خالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی عێراق رایگەیاند، داوا لە کەرکوکییەکان دەکەم لەهەر شوێنێکن ئەم چەند کاتژمێرەی کە ماوە بگەنەوە شاری کەرکوک و بە بەشداریکردن لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان زامن بکەن.
وتیشی، شانازی بە کەرکوکیبوونی خۆمانەوە دەکەین سبەینێ کە سەرژمێرییە کاتی ئەوەیە ئەو شانازییە لەسەر کاغەز و تۆمارەکانی سەرژمێریی ساڵی 2024 تۆماربکەین.
باسی لەوەشکرد، وەک چۆن ئێمە شانازی بە باپیرانمانەوە دەکەین کە لە سەرژمێریی ساڵی 1957 بەشداربوون، نەوەکانیشمان شانازی بە ئێمەوە دەکەن کە لە سەرژمێریی 2024 بەشداردەبین.