کێشەی سەرژمێری لە سیتییەکان چارەسەرکرا

کێشەی نەبوونی بژمێر لە سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا و بڕیارە لە ئەمڕۆوە قۆناغی یەکەمی سەرژمێری دەستپێبکات.

شوان جەبار بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى رایگەیاند، بڕیاربوو لە رۆژانی رابردوو هاوشێوەی شوێنەکانی دیکە قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی لە سیتییەکانیش دەستپێبکات، بەڵام لە کاتی خۆیدا نەتوانرا دەستپێبکات.

شوان جەبار هۆکارى دەستپێنەکردنى پرۆسەى سەرژمێری لە سیتییەکان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، هیچ کەسێک لە سیتییەکان ناوى خۆی وەکو بژمێر تۆمارنەکردووە، بەڵام گرفتەکەیان چارەسەر کردووە و پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پرۆسەی سەرژمێری گشتی، ماوەی چەند مانگێکە ئامادەکاری بۆ دەکرێت و سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، لە ژمارەیەک پارێزگای عێراقیش بەو بۆنەیەوە لە ئەمڕۆوە کراوە بە پشوو.

بابەتی پێشتر

وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق راگرت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share