هێڵێکی گواستنەوەی راستەوخۆ لەنێوان بەسڕە و دوبەی دەکرێتەوە

باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات کردنەوەی هێڵ و رێگەیەکی گواستنەوەی راستەوخۆ لەنێوان بەندەرەکانی بەسڕە و دوبەی رادەگەیەنێت.

مزەفەر جبوری، باڵیۆزی عێراق لە ئیمارات بە میدیای رەسمیی عێراقی راگەیاند، کردنەوەی ئەم هێڵە لەنێوان بەسڕە و دوبەی، هەنگاوێکی دیکەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیمارات، هەروەها بەستەرێکی دیکە لەنێوان هەردوو وڵاتدا دروستدەکات.

وتیشی، لە رێگەی ئەم هێڵەوە بارهەڵگرەکان دەتوانن بار و کەلوپەلەکانیان بەهۆی کۆنتێنەرەکانەوە لە بەندەرەکانی دوبەیەوە بۆ بەندەرەکانی عێراق بگوازنەوە، هەروەها لە عێراقەوە بۆ سوریا، لوبنان و تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم هەنگاوی دەستپێکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات. سۆران…
Total
0
Share