باران و هەورەبروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “پێشبینیدەكرێت لە سبەی ئێوارەوە كەشێكی ناسەقامگیری دەریای ناوەڕاست روو لە هەرێمی كوردستان بكات و باران لە سنووری پارێزگای دهۆك و بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان ببارێت و لە ناوچەكانی دیكە هەتاو و دلۆپەباران دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە درەنگانێكی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە تاوەكو پێشنیوەرۆی سێشەممە ئەگەری باران و هەورە بروسكە هەیە بەشێوەی ناوبەناو لە گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك و پێنجوێن و لە سنووری سۆران و سیدەكانیش ئەگەری بارانێكی كەمی ناو بە ناو هەیە.

باسی لەوەش كردووە لە نیوەڕۆی سێشەممە تاوەكو ئێوارەی چوارشەممە ئەگەری تاوەباران و بروسكە لە هەولێر، سۆران، سلێمانی، دهۆك و كەركوك هەیە کە بەشێكیان دەكەونە درەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە و بڕی باران لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر جیاوازە زۆرترین بڕی باران لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت و كەمترین بڕی باران لە سنووری هەولێر و دەوروبەری تۆماردەكرێت و لە سەنتەری دهۆكیش لاوازدەبێت بەشێوەی مامناوەندیش گەرمیان و كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

دەشڵێت، “پلەكانی گەرمی 3 بۆ 4 پلە نزمدەبنەوە و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك و بە تایبەت لە سنووری ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی هەڵەبجە و دەڤەری باڵەكایەتی هەیە”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share