پەروەردە و توندوتیژیی دژی ژنان پرسی کۆبوونەوەی ئەمجارەی پەرلەمان دەبن

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پڕۆژە یاساکانی  بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پەروەردە و فێرکاری خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت.

لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە هاتووە، لە کاتژمێر 10:00ی پیشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە.

بەرنامەی کۆبوونەوەکە بەمشێوەیە دەبێت:

-خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (78، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1 – پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 – پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)

3 – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
Total
0
Share