توێژینەوەیەک: کچان قەڵەوییان لە دایکیانەوە بۆ دەمێنێتەوە

توێژینەوەیەکی زانستیی سەلماندوویەتی ئەو دایکانەی کێشیان زیادە لە داهاتوودا کچەکانیشیان ئەگەری قەڵەوبوونیان هەیە.

توێژینەوەکە لە زانکۆی ساوزهامبتۆنی بەریتانی ئەنجامدراوە تێیدا هاتووە، ئەو ژنانەی کە قەڵەون و بڕێکی زۆر چەوری لە جەستەیاندا هەیە، کاتێک منداڵی کچیان دەبێت زیاتر ئەگەری قەڵەوبوونیان هەیە.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا پشکنینی چەوریان بۆ 240 منداڵ کرد کە تەمەنیان نۆ ساڵان یان کەمتر بوو، بۆیان دەرکەوت بەشێکی زۆری ئەو منداڵانەی قەڵەون هۆکارەکەی بۆماوەییە و بە تایبەت کچان لە دایکیانەوە بۆیان دەمێنێتەوە.

هەر لە توێژینەوەکەدا ئەوە ئاشکراکراوە، “کچان نەک تەنها قەڵەوی بەڵکو نەخۆشییەکانی پەیوەست بە قەڵەویشەوە لە دایکیانەوە بۆیان دەمێنێتەوە”.

 

توێژەران دەڵێن، “ئەو کچانەی دایکیان قەڵەوە، دەبێت لە تەمەنێکی زووەوە لایف ستایلی تەندروستی ژیانیان دەستنیشانبکەن بۆ رێگری لە قەڵەوبوونیان لە داهاتوودا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها 13%ی سلێمانی ڤاكسینكراون.. 25 تیمی گەڕۆك بۆ ڤاكسینكردن پێكهێنران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی نیشتمانیی دوومانگەی ڕاگەیاند بۆ خۆڤاكسینكردنی هاوڵاتییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئامانجیانە ڕێژەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share