کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان رادەسپێردرێن مامەڵەکانیان لەبری دۆلار بە دینار بکەن

دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان سەرجەم ئەو کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی ڕاسپارد کە گرێبەستیان لەگەڵ دەستەکەدا هەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، بە پابەندبوون بەو نرخە فەرمییەی ئاڵوگۆڕی دۆلار کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دیاریکراوە، کە بڕی 1470 دینار بۆ دۆلارە.

حەنان جاسم وتەبێژی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ڕێنماییە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە (23026)ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2023 هاتووە، لە ڕێنماییەکەدا هاتووە کە کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی کە یەکەکانی نیشتەجێبوون بە زیاتر لە نرخی فەرمی پەسەندکراو مامەڵەیان پێوەنەکرێت، لە بەرامبەردا رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر کۆمپانیاکانی سەرپێچیکار دەگیرێتەبەر.

بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی قاچاخچێتیی دراو لە عێراقەوە سەپاندوویەتی، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق، رۆژی دووشەممە 19ی 1، پاکێجێکی بڕیارەکانی راگەیاند بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بازاڕی دراوی بیانی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە ئاستێکی زۆر بەرز.

بابەتی پێشتر

کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێل لە مێردمنداڵێکی دا و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share