بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 20 دۆلار بەرزبووەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە پێنج هەزار و 200 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ پێنج هەزار و 180 دۆلار بوو.
لەم ماوەیەی دواییدا، بەرز و نزمییەکی بەرچاو لە بەهای زێڕدا بەدیدەکرێت و شارەزایانی ئابورییش، هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە.