نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 10

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، چاوەڕواندەكرێت كێشەكانی مووچە چارەسەربكرێت و هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بە مەرجی چارەسەركردنی ئەو تێبینییانە دەنێردێت كە بەغداد لەسەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیبووە كە جارێكی دیكە دووبارە نەبنەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

بابەتی دواتر

شەقامی 100 مەتری بە شەو و رۆژ كاری تێدا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share