وەرگەڕانی پیکابێک گیانیلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە لەسەر رێگای ناحیەی رزگاری – تیلەکۆ، کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی رزگاری – تیلەکۆ، نزیک گوندی ناوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر کە بۆ گوندی گامەخەڵ رۆیشتووە، وەرگەڕا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات و دەڵێت لەئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنماییەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکاندا دەگیرێت.…
Total
0
Share